سەردێڕ:

ئەمڕۆ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:11:38:24/02/2023

40228 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای نەبوونی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان مامەڵە لە نێوان گروپەکانی ئاڵوگۆڕ بەردەوامە و بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٢ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ هەینی، لە کاتێکدا بازاڕەکانی دراو داخراون ئاڵوگۆڕی دۆلار لە گروپ چاتەکاندا بەردەوامە و نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ ٦٠٠ دینار لە بۆرسەی سلێمانی و هەولێر دابەزیوە و لە گروپەکانی بەغداش ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە بانکی ناوەندی رۆژانی هەینی و شەممە هیچ بڕە دۆلارێک ناخاتەروو، دوێنێش تەنها ١٠٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

بەهای دۆلار لە گروپەکانی بازرگانانی دۆلار

١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٤٠٠ دینار - هەولێر

١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٤٠٠ دینار- سلێمانی

١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار دینار- بەغدا

١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ١٠٠ دینار – بەسڕە

ک.ک













گەلەری