سەردێڕ:

سێەم کەس لە جیهاندا لە نەخۆشی ئایدز رزگاری بوو

AM:09:03:24/02/2023

3744 جار خوێندراوەتەوە

داهێنانێکی دیکە لە بواری تەندروستیدا تۆمارکراو و پاش دۆزینەوەی چارەسەر، سێهەم کەس لە جیهاندا لە نەخۆشی ئایدز چاکبووەوە.


پەیمانگای پزیشکی باستۆری فەڕەنسی رایگەیاند، سێهەم کەس لە جیهاندا کە توشبووی نەخۆشی کەمی بەرگری لەش ناسراو بە ئایدز بووە، رزگاری بووە لە نەخۆشیەکە.

باسیان لەوەشکردووە، چارەسەرەکەیان لە ڕیێ چاندنی شانەی مۆخی ئێسقانەوە بووە بۆ نەخۆشەکە.

پسپۆڕان لە پەیمانگاکە دەڵێن، "ئەو کەسە لە ٢٠٠٨ەوە توشی نەخۆشییەکە بووە و لەپاش سێ ساڵ توشی شێرپەنجەی خوێن بووە و لە ٢٠١٣ دا لە نەشتەرگەرییەکدا چاندنى جیناتی کەسێکی بۆ کراوە کە بەرگری بۆ ئەو ڤایرۆسە بەهێزبووە."

توشبووەکە لە ساڵى ٢٠١٨ەوە دەرمانەکانی دژی ڤایرۆسەکەى بەکارنەهێناوە و دوای چوار ساڵیش ئەو جیناتەی بۆی چێندراوە کەوتوەتەکار و رزگاری بووە لە ڤایرۆسەکە.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە جیهاندا تا ئێستا ٣٨ ملیۆن توشبووی ئایدز هەیە و لێکۆڵینەوەکانیش بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بەردەوامە.













گەلەری