لە ئەنجامی کەتونە خوارەوەی کۆپتەرەکەیەوە وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران بە سەختی برینداربوو و لە ئێستادا بارودۆخی ناجێگیرە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەکەن.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کۆپتەرێکی ئێرانی کەتووەتە خوارەوە کە تێیدا حەمید سەجادی وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکە سەرنشینی بوون.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆپتەرێک کە وەزیری وەرزش و لاوانای ئێرانی دەگواستەوە
لە کاتی نیشتنەوەی لە شاری بافتی شاخاوی سەر بە پارێزگای کرمان لە باشووری رۆژهەڵاتی
ئێران کەوتە خوارەوە.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکە وەزیرەکەی ئێران و ١٤ سەرنشینی دیکە
برینداربوون و لە ئێستاشدا لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆلێنەوە لەسەر ئەو رووداوە دەکەن.
جگە لە وەزیری وەرزش و لاوان، سەرۆکی دەستەی کارگێری و ئەندام پەرلەمانێک
و چەند وێنەگر و پەیامنێرێک سەرنشینی ناو کۆپتەرەکە بوون و بارودۆخی حەمید سەجادی
وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران بەهۆی سەختی برینەکەیەوە نا جێگیرە.
Video edited on Kapwing