سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:05:12:18/02/2023

129144 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم و عێراق نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار ماماڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ هەزار و ٥٠٠ دینار لە بەهاکەی لەدەستدا.

مامەڵەکردنی دۆلار بەو نرخەوە لە بازاڕەکاندا لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق یەک دۆلار بە ١٣٢٠ دینار دەخاتە بازاڕەوە کە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک دەکاتە ١٣٢ هەزار دینار بەڵام لە بازاڕەکاندا ٢٠ هەزار دینار زیاتر لە نرخی بانکی ناوەندی مامەڵەی پێوەدەکرێت و تا ئێستا بازاڕی دۆلار سەقامیگیر نەکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەوڵەکان بۆ دابەزاندنی دۆلار لە بازاڕەکاندا بۆ نرخی فەرمی بەردەوامە و وەزیری دەرەوەی عێراقیش دەڵێت، هەنگاو بە هەنگاو بەهای دۆلار سەقامگیر دەبێت.













گەلەری