سەردێڕ:

لە پارێزگای هاتای دوو کەس دوای ٢٦١ کاتژمێر لە روودانی بوومەلەرزەکان رزگار کران

AM:09:30:17/02/2023

3564 جار خوێندراوەتەوە

لە شارۆچکەی ئانتاکیا سەر بە پارێزگای هاتای دوو گەنج دوای ٢٦١ کاتژمێر لە روودانی بوومەلەرزەکەی رۆژی شەشی شوبات و مانەوەیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا، رزگار کران.


لە میانی بەردەوامی کارەکانی تیمە فریاگوزارییەکان بۆ گەڕان و رزگارکردنی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوولەرزەکەی رۆژی شەشی شوبات کەتوونەتە ژێر داروپەرووی باڵەخانە رووخاوەکان، دوو کەسی دیکە لەژێر داروپەردوودا رزگار کران.

ئەو دوو کەسە گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بەناوی مەهمەت عەلی شاکیرئۆغڵو و گەنجێکی تەمەن ٣٤ ساڵ بەناوی مستەفا ئاڤجی بوون کە دوای ٢٦١ کاتژمێر لە روودانی بوومەلەرزەکان و مانەوەیان لە ژێر داروپەرووی باڵەخانە رووخاوەکاندا، بەزیندوویی رزگارکران.

دواتر تیمەکانی تەندروستی دوو گەنجەکەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە.

لە رێکەوتی ٦ی ئەم مانگە بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی باکوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و زیاد لە ٤٠ هەزار کەس گیانیان لە دەستدا و نزیکەی شەش هەزار باڵەخانە رووخان.















گەلەری