PM:05:16:12/02/2023
3384 جار خوێندراوەتەوە
زانایانی ئەمریکا پاشماوەی گەورەترین بەتریقیان دۆزیەوە کە ٥٠ ساڵ پێش ئێستا ژیاوە و پێشبینی دەکرێت کێشی جەستەی ١٥٤ کیلۆگرام بووبێت و توانای مەلەکردنی لە بەتقریەکانی ئێستا باشتر بووبێت.
ماڵپەری جۆرناڵ پالیۆنتۆلۆجی تایبەت بە زانستی بەبەردبوو بڵاویکردەوە، زانایانی گرینیچی ئەمریکی لە کەناراوەکانی نیوزلەندا پاشماوەی بەبەردبووی گەورەترین بەتریقیان دۆزیەوە کە پێش ملیۆنەها ساڵ لە ژیاندا بووە.
ئەو بەتریقە زەبەلاحە لە
کاتێکی کۆنی سەر هەسارەی زەوی ژیاوە و گەورەترین بەتریقە کە تا ئێستا زاناکان دۆزیویانەتەوە
و بەپێی توێژینەوەکان پۆلێنێکی نوێی بەتریقیان دۆزیوەتەوە و لە جۆریكی گەورە و زەبەلاحی
ئەو باڵندەیەن و بە ناوی کۆمیمانۆ فۆردیسین ناونراوە.
بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەکان،
ئەم بەتریقە کێشی ١٥٤ کیلۆگرام بووە و ٥٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا لەسەر زەوی ژیاوە و
هاوشێوەی بەتریقەکانی دیکە توانای فڕینی نەبووە.
بەڵام ئەم بەتریقە بە
توانای مەلەکردنی باشتر بووە و بۆ ماوەیەکی زیاتر پارێزگاری لە پلەی گەرمی جەستەی
کردووە لە کەشوهەوا ساردە سەختەکاندا.
