بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، تا نیوە شەو ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەلاتى هەرێم بەڵام لە دوای نیوە شەو ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و لەهەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت. دەشڵێت، "سبەىنێ رۆژى هەینى ئاسمان هەور هەتاو دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزمى دەمێنێتەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، تا نیوە شەو ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەلاتى هەرێم بەڵام لە دوای نیوە شەو ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و لەهەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، سبەىنێ نزمترین
پلەکانى گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان چەندین پلە بۆ ژێر سفرى سیلیزى دادەبەزێت لەو
ناوچانەى بەفری لێباریوە شەختە دروست دەبێت و کەش زۆر سارد دەبێت.
دەشڵێت، لە رۆژهەڵات و ناوەراستى
هەرێم تەم دروست دەبێت.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلەى
گەرمى ئێستای سەنتەرى شارەکان بەم شێوەیەیە:
هەولێر ٤ پلەی سەدی.
سلێمانى ١ پلەی سەدی.
دهۆک ٢ پلەی سەدی.
هەڵەبجە ١ پلەی سەدی.
کەرکووک ٦ پلەی سەدی.
ئاماژەی
بەوەشداوە، سبەىنێ رۆژى هەینى ئاسمان هەور هەتاو دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزمى دەمێنێتەوە.
لە کۆتایی راگەیەنراوکەیدا بەڕیوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم
رادەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێرى رابردووى هەندێک
لە ناوچەکانى هەرێمی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیەی خوارەیە"
هەولێر ٧.٤ملیمەتر.
پیرمام ٢.٣ ملیمەتر.
سلێمانى ١.٥ ملیمەتر.
دهۆک ١.٣ ملیمەتر.
ئاکرێ ٠.٢ ملیمەتر.
ئامێدى ٦.٦ ملیمەتر.
بازیان ٢.٢ ملیمەتر.
دوکان ٦.٤ ملیمەتر.
هەڵەبجە ٤.٦ ملیمەتر.
هەڵشۆ ٥.٤ ملیمەتر.
کانى ماسى ٥.٦ ملیمەتر.
مانگیش ٢.٦ ملیمەتر.