سەردێڕ:

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کۆمپانیایەکی جەنگی ئێراندا سەپاند

PM:06:47:04/02/2023

1920 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر کارمەندانی کۆمپانیایەکی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی و دوو کەشتی جەنگی ئەو وڵاتەدا سەپاند.


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بڕیاریانداوە سزا بەسەر کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بارافاربارسی ئێرانی و دوو کەشتی جەنگی ئەو وڵاتەدا بسەپێنن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سزا نوێیەکان هەشت کەس لە کارگێران وبەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە لەخۆ دەگرێت و یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیاکە پێشتریش لە لیستی سزادراوانی ئەمریکادا بووە.

باس لەوەشکراوە، سزاکان بریتین لە دەستبەسەرداگرتنی سامانی سزادراوەکان و قەدەغەکردنی کاروباری هاوڵاتیان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ ئەوکەسانەدا کەسزاکانیان بەسەردا سەپێنراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا هەریەکە لە ئەمریکا و ئەوروپا و ئۆکرانیا ئێرانیان بەپێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هاوکاری کردنی روسیا لەجەنگی ئۆکرانیادا تۆمەتبار کرد و ئەمریکاش پاکێجێکی سزای بۆ ئەو کۆمپانیا و کارگە جەنگییە ئێرانییانە بڵاوکردەوە کە هاوکاری روسیا دەکەن لە جەنگەکەی دژی ئۆکرانیا.













گەلەری