سەردێڕ:

پاش رێککەوتنەکەی گەنجیەنەی ئەمریکا و بانکی ناوەندی عێراق؛ نرخی دۆلار دابەزی

PM:10:32:03/02/2023

127140 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەولێر بە ١٦٦ هەزار و ٥٠٠ دینار و لە بەغدا بە ١٦٣ هەزار و ٧٠٠ مامەڵەی پێوەکرا.


پاش ئەوەی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی ناوەندی عێراق رێککەوتن لە نواندی نەرمی بۆ جێگیربوونی نرخی دۆلار بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق بەراورد بە کاتی داخستنی نزیکەی شەش هەزار دابەزی.

١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەولێر بە ١٦٦ هەزار و ٥٠٠ دینار و لە بەغدا بە ١٦٣ هەزار و ٧٠٠ مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی عەلی موحسین ئیسماعیل پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و براین نێڵسن وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە تورکیا کۆبوونەوە و نوسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا و سەقامگیری نرخی دۆلار لەعێراقدا کراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە سەرجەم میکانیزمەکانی جێگیرکردنی نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی بەهای دینار کراوە و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا جەختی لە هاوکاری وڵاتەکەی بۆ عێراق کردووەتەوە بۆ جێگیری بارودۆخی ئابووری ئەو وڵاتە.

هاوکات، لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە ئامادەیە لە کاتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندەژکەی عێڕاق لە ٧ـی ئەم مانگەدا نەرمی بنوێنێت و بگەنە رێککەوتن.













گەلەری