سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕ چی بەسەر هات؟

PM:04:45:02/02/2023

56292 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا لە هەرێمی کوردستان، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بووە ١٧٢ هەزار و ٥٠٠ دینار، ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ نزیک لە ١٧٥ هەزار دینار بەرزبووەوە.


بانکی ناوەندی عێراقی لەمڕۆدا، تەنها ٦٥ ملیۆن و ٤٩٢ هەزار و ١٢٠ دۆلاری خستووەتە بازاڕەکانەوە و لە رێگەی حەواڵەوە فرۆشتووە، کە ئەو رێژەیەش رێژەیەکی نزمە بەراورد بە ماوەی رابردوو و دوێنێش کە رێژەیەکی بەرزی خستە بازاڕەوە کە ١٠٥ ملیۆن و ١١٥ هەزار و ٢١٦ دۆلاری فرۆشتبوو.

شارەزایانی دارایی و دراو، باس لەوە دەکەن هەر کات بانکی ناوەندی دۆلاری کەمتر بخاتە بازاڕەکانەوە نرخی دۆلار لە بازاڕدا بەرز دەبێتەوە، ئەوە جگە لەوەی خواست لەسەر دۆلاری بیانی هۆکارێکی دیکەی سەرەکی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە لە هەرێم و عێراق.

بەرپرسانی بانکی ناوەندی و حکومەتەکەی شیاع سوودانی بەردەوام بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار دەکەن و چەندین میکانیزم و رێکاری نوێیان راگەیاندووە بۆ پاڵپشتی لە بەهای دیناری عێراقی بۆ ئەوەی نرخی بەدەستبهێنێتەوە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی و نزیکببێتەوە لە نرخی فەرمی خۆی کە ١٤٧ هەزار دینارە بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار.

سەبارەت ترسی دابەزینی زیاتری بەهای دیناری عێراقی و هەڵگرتنی دۆلار لەلایەن هاوڵاتیانەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، داوا لە هاوڵاتیان دەکات دۆلار هەڵنەگرن، چونکە دینار بەهێزترە.













گەلەری