ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگ رایگەیاند، کۆمپانیای ترافیگوڕە بۆ کڕینی نەوت، گرێبەستێکی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەڵوەشاندەوەتەوە و داوای ٢٧٣ ملیۆن دۆلار دەکات.
ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دواشکستهێنانی دانوستانەکانی کۆمپانیای ترافیگوڕەی سویسڕی لەگەڵ حکومەتی هەرێم گرێبەستەکانی کڕینی نەوتی هەڵوەشاندوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە،
بەرپرسانی هەرێم و ئامادە نەبوون لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە بگەنە ڕێککەوتن و بەبێ ئەوەی هیچ
رونکردنەوەیەک بدەن.
ئەوەش خراوەتەروو،
کۆمپانیای ترافیگۆرە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥ قەرزی بە حکومەتی هەرێم داوە، دوای هەڵوەشاندنەوەی
گرێبەستەکانیش کۆمپانیاکە داوای ٢٧٣ ملیۆن دۆلار لە قەرزەکانی دەکاتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
دوا بەدوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و وزەی هەرێم و هۆشداری وەزارتی
نەوت، چەند کۆمپانیایەکی بیانی بواری نەوت لە هەرێم کشانەوە.