سەردێڕ:

سکرتێری گشتی ناتۆ: دڵنیام سوید و فیلەندا دەبنە بەشێک لە هاوپەیمانیەتی ناتۆ

PM:11:54:10/01/2023

2084 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە سوید و فیلەندا دەبنە ئەندامی ناتۆ و تورکیاش رەزامەند دەبێت و پرۆسەکەش بەشێوەیەکی خێرا بەڕێوەدەچێت.


یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بە "ناتۆ" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە باوەڕەدایە کە هەریکە لە پەرلەمانی وڵاتانی سوید و فیلەندا رەزامەندی لەسەر بەشداریکردن و ئەندامبوونی لە ناتۆ دەدەن و تورکیاش نابێتە رێگر.

ئاماژەی بەوەشدا، هەریەکە لە سوید و فیلەندا بەشداری لە مێژووی نوێی هاوپەیمانی ناتۆ دەکەن و پرۆسەی بوون بە ئەندامی ئەو دوو وڵاتەش بە خێراترین شێوە بەڕێوەدەچێت.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوو بەهۆی نیگەرانییان لە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا حکومەتی وڵاتی سوید و فیلەندا داواکاری بوون بە ئەندامی ناتۆییان پێشکەشکرد.

هەر دوابەدوای داواکارییەکەی ئەو وڵاتانەش، تورکیا چەندین مەرجی خۆی ئاشکراکرد بۆ ئەوەی قایلببێت بۆ بەئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە کە خۆی دەبینییەوە لە پرسی کورد و ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی و داوای کرد ئەو کەسانەی داواکراون رادەست بکرێنەوە.













گەلەری