سەردێڕ:

حکومەتی بەڕیتانیا: ریگا نادەین بەریتانییەکان لەیارییە سیاسییەکاندا لەلایەن ئێرانەوە بەکاربهێنرێن

PM:11:14:28/12/2022

1876 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە راوێژکارەکانی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی هەرگیز قبووڵی ناکات ئێران هاوڵاتیانی بەریتانی وەک فشارێکی دیبلۆماسی بەکاربهێنێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی بەریتانیا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند رێگا نادەن ئێران هاوڵاتیانی بەریتانی وەک فشارێکی دیبلۆماسی و یاری سیاسی بەکاربهێنێت و داوای لە ئێران کرد دەست لە دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتییە بەریتانیانە هەڵبگرێت کە رەگەزنامەی دووەمیان تایبەتە بە وڵاتەکەیەوە.

وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، هەوڵدەدەین بەشێوەیەکی خێرا زانیاری زیاترمان سەبارەت بەو هاوڵاتییە ئێرانیانەی هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانین لەلایەن دەسەڵاتی بەریتانیاوە دەستبکەوێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت دەسەڵاتدارانی ئێران حەوت کەسیان دەستبەسەر کرد کە پەیوەندییان بە بەریتانیاوە هەیە.

لەدرێژەی قسەکانیدا وتەبێژەکەی سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیا وتوشیەتی، "ئێمە هەمیشە دەڵێین قبوڵی ناکەین هاوڵاتیانمان مامەڵەی خراپیان لەگەڵ بکرێت و وەک هۆکارێکی دیبلۆماسی بەکاربهێنرێن و داواش لە حکومەتی ئێران دەکەین دەست لەوکارە هەڵبگرێت و نەبەرامبەر ئێرانییەکان و نەبەرامبەر هەڵگرانی رەگەزنامەی وڵاتانی دیکە ئەوکارە نەکات."

ئەمە لەکاتێکدایە پێش رۆژێک سوپای پاسدارانی ئێران دەستگیرکردنی حەوت هاوڵاتی راگەیاند کە لەنێویاندا هەڵگرانی رەگەزنامەی دووەمیان پێبووە و لەلایەن بەریتانیاوە پێیان دراوە و بەگوێرەی دەزگاکانی راگەیاندنی ئێران ئەو هاوڵاتیانە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیر کراون ئەوەش لەکاتێکدابووە هەوڵیانداوە ئێران بەجێبهێڵن.

هاوکات، زۆرێک لەولاتە ئەوروپییەکان هۆشدارییان بە هاولاتیانیانداوە لە ئێستادا و بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە سەردانی ئێران چ بەهۆکاری خزمایەتی یان ئیش و کارەوە نەکەن.














گەلەری