بازاڕی دراوی عێراقی رایگەیاند، لە سێ دانیشتنی ئەم هەفتەیە زیاتر لە دوو هەزار گرێبەست لەسەر پشکی کۆمپانیاکان ئەنجامدراوە و ژمارەی خاڵی نیشاندەرە ئابورییەکان بە رێژەی ٢.٣٨٪ بەرزبووەتەوە.
بازاڕی دراوی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە هەفتەی دووەمی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ پێنج دانیشتنی بازرگانی بەڕێوەچووە و نیشاندەرە ئابوورییەکان ئەم گۆڕانکارییانەیان بەسەردا هاتووە:
یەکەم: زیاتر لە دوو ملیار پشک مامەڵەیان پێوەکراوە.
دووەم: بەهای پشکەکان لەم هەفتەیەدا گەیشتووتە سێ ملیار دینار.
سێیەم: لەکاتی دانیشتنی سەرەتای هەفتە نیشاندەرە ئابورییەکان ٥٧٦.٥٨ خاڵیان
تۆمار کردووە و لە دانیشتنی کۆتایی هەفتە ٥٩٠.٦٣ خاڵ تۆمار کردووە و بەم شێوەیەش بە
رێژەی ٢.٣٨٪ بەرزبووەتەوە بەرامبەر بە هەفتەی یەکەم.
چوارەم: لە ماوەی هەفتەکەدا زیاتر لە دوو هەزار و ٨٠٠ گرێبەستی کڕین و فرۆشتن
لەسەر پشکی ئەو کۆمپانیایانەی لە بازاڕدا ریزکراون ئەنجامدراوە.