بەرپرسی سەروەری یاسا لە ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤ لە یۆنامی رایگەیاند، لەگەڵ سەنتەری میترۆ كاری هاوبەشیان هەیە بۆ چاودێری كەیسی مافی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری و بەردەوامی بەو هەماهەنگییەی نێوانیان دەدەن و كاراتری دەكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەگەری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئێوارەی ئەمرۆ شاندێکی، نوسینگەی مافەكانی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق و هەرێمی كوردستان، ئۆگستین باهیمۆكا بەرپرسی مەلەفی سەروەری یاسا، زەیتۆ سیانی بەرپرسی ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤ لە ئۆفیسی هەولێر، سەردانی ئۆفیسی سەرەكی سەنتەری میترۆیان لە شاری سلێمانی كرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە دیدارەکەدا
رەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری میترۆ خۆشحاڵی دەربڕی لە بەردەوامبوونی هەماهەنگی هەردولا
بۆ چاودێریكردنی رەوشی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان.
لەلایەن خۆیەوە، زەیتۆ سیانی بەرپرسی ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤ لە ئۆفیسی
هەولێر، تیشكی خستە سەر گرنگترین چالاكی و دیدارەكانی ساڵی رابردوو بە ئامانجی چەسپاندنی
پرنسیپەكانی مافی مرۆڤ.
هاوکات، ئۆگستین باهیمۆكا بەرپرسی
سەروەری یاسا لە ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤ لە یۆنامی رایگەیاند، "لەگەڵ سەنتەری میترۆ
كاری هاوبەشمان هەیە بۆ چاودێری كەیسی مافی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری و بەردەوامی
بەو هەماهەنگییەی نێوانمان دەدەین و كاراتری دەكەین".
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان
بۆ هاریكاری عێراق (یونامی) نێردەیەكی سیاسییە و لە ساڵی ٢٠٠٣ بە بڕیاری ئەنجومەنی
ئاسایشی ژمارە ١٥٠٠ لەسەر داوای عێراق دامەزراوە و لەوكاتەشەوە لەكاردایە و دواییش
لە ساڵی ٢٠٠٧ دەورەكەی بەگوێرەی بڕیاری ١٧٧٠ فراوان كرا.
یونامی ئەركی پێدانی راوێژ
و هاوكاریكردنی حكومەتی عێراق و خەڵكەكەی لە چەندان بواردا پێ سپێردراوە. ئەمەش
ئاشتبوونەوەی نیشتمانی و گفتوگۆی سیاسی گشتگر و پێشكەوتوو دەگرێتەوە لەگەڵ هاوكاریكردنی
پرۆسەی هەڵبژاردن بەرەو ئەنجامدانی سەرژمێری نیشتمانی و ئاسانكاریكردن بۆ گفتوگۆی
هەرێمی لەنێوان عیراق و دراوسێكانیدا و گەشەدان بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و
چاكسازی یاسایی و دادی.