PM:04:34:15/12/2022
6836 جار خوێندراوەتەوە
دامەزراوەی میدیایی نالیا رایگەیاند، سەرنوسەری ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی ئینگلیزی کە بەرەگەز هاوڵاتییەکی ئەمریکییە، ماوەی یەک هەفتەیە لەناوچەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بێ سەروشوێنە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دامەزراوەی میدیایی نالیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کۆڵن روس سەرنوسەری ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی ئینگلیزی کە بەرەگەز هاوڵاتییەکی ئەمریکییە، ماوەی یەک هەفتەیە لەناوچەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بێ سەروشوێنە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئێن ئاڕتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و کونسوڵخانەی
ئەمریکای لەهەرێمی کوردستان و رێکخراوە رۆژنامەوانییەکانی ئاگادار کردووەتەوە.
دەشڵێت، لەگەڵ هیوای سەلامەتیمان بۆ رۆژنامەوانەکەی ئێن ئاڕ تی، داواکارین
هەر کەسێک زانیاری هەبێت پەیوەندیمان پێوە بکات.