ئاژانسی ناسا نوێترین وێنەی گەلە ئەستێرەیەکی بڵاوکردەوە کە تەلیسکۆپی جەیمس وێب بە شێوەیەک چرکاندویەتی و پێشتر ئەو وێنە و گەلە ئەستێرەیە نەبینراوە.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، وێنەیەی لەلایەن وردبینی "تەلیسکۆپی" بۆشایی ئاسمانی "جەیمس وێب"ەوە چرکێندراوە وەک بەشێکە لە بەرنامەی چاودێری بە ناوی گۆڕەپانەکانی دەرەوەی رێگای کاکێشان بۆ زانستی لێوردبوونەوەی قوڵ و ئایۆناندن (PEARLS).
لە وێنەکەدا دەردەکەوێت گەلەئەستێرە نوێیەکە وەک "ئەڵماس" دەبریسکێتەوە.
ئاماژە بەوەش دراوە، قۆناغی یەکەمی
وێنەکە لە کاتی "کەمترین دامرکاوەی بیندراوی بارستەی ئاسمانی" و "بەرفراوانترین
مەودا"دا چرکێندراوە و بۆ چرکاندنی بارستە ئاسمانییە دامرکێندراوەکان کە یەک
ملیار هێندە دامرکێندراون نزیکەی هەشت جۆر رەنگی ژێر سوور بەکار هێندراون.
توێژەران ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بۆ روونبوونەوەی وێنەکە و داتاکانی جەمیس
وێب، وردبینی بۆشایی ئاسمانی هەبڵ بە سێ رەنگی سەروو بنەوشەیی و تیشکی بیندراو گرتەکانی
یەک خستوون.
لێکۆڵینەوەی پەیوەندیدار بە وێنەکە لە ١٤ی کانوونی دووەم لە گۆڤاری زانستییThe Astronomical Journal بڵاو کراوەتەوە.