فەرمانبەرێکی فەرمانگەیەکی کەرکوک شەوی رابردوو لەکاتی دەستگیرکردنیدا گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەشی دەڵێن شەکرەی هەبووە و ئەو فەرمانبەرێکی ئاسایی بووە، بە دوو ئۆتۆمبێل و چەندین چەکدار لە نیوەی شەودا هەڵیانکوتاوەیە سەر ماڵەکەی و بەر لە گەیشتن بە بنکە دۆخی تەندروستی تێکچووە.
لەو بارەیەوە برای ئەو فەرمانبەرە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، براکەی نەخۆشی شەکرەی هەبووە، "ئەو بابەتەشی لەسەری دەستگیرکراوە لەسەر دۆسیەیەکی ساڵی رابردوو بووە، نەدەکرا بەو جۆرە و بەو کاتە بچنە سەر ماڵەکەی."
ئەوەشی خستەڕوو، "هەر فەرمانگەیەک بەشی یاسایی هەیە دەکرا لەکاتی
ئەرکدا لەرێگای بەشی یاساییەوە بانگبکرێت، نەک لە نیوەی شەودا دوو ئۆتۆمبێل و چەند
چەکدارێک هەڵبکوتنە سەر ماڵەکەی و بیبەن."
ئەوەشی خستەڕوو، براکەی تەمەنی ٤١ ساڵ بووە و بەهۆی شێوەی
دەستگیرکردنەکەیەوە ترساوە و بەر لە گەیشتن بە بنکە گیانی لەدەستداوە.
کەسوکارەکەی باسیان لەوەشکرد، لەکاتی دستگیرکردنیدا ئەشکەنجە نەدراوە،
بەڵام گلەییان لەسەر شێوەی دەستگیرکردنەکەی هەیە، کە فەرمانبەرێکی دیکەی لەگەڵ
خۆیدایە سکاڵاکەی کردووە، ناکرێت بەو جۆرە دەستگیربکرێت.
کەسوکارەکەی ئەوەشیان خستەڕوو، کە تاوەکو ئێستا سکاڵایان
تۆمارنەکردووە و دادوەر پێی وتوون، "خۆمان لێکۆڵینەوە دەکەین."