سەردێڕ:

کەشناسی: لەم شوێنانە تاوە باران و بروسکە دەستپێدەکات

AM:10:18:15/12/2022

79656 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و لە هەندێک لە ناوچەکاندا تاوەباران و بروسکە دەبێت.


کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هەندێک کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە بارانی کەمی پچر پچر هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای سلێمانی و باکووری کەرکوک ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە هەیە.

لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە ئەوە هاتووە، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ چوارشەممە.

کەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە، بۆ سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 19 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى

دهۆک: 18 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى

سۆران: 13 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 22 پلەى سیلیزى
هـ.ئـ













گەلەری