سەردێڕ:

بەهۆی پێشلکاریی مافەکانی ژنانەوە ئێران لە کۆمیسیۆنی ژنانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەرکرا

AM:08:44:15/12/2022

884 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافی ژنان، ئێران لە کۆمیسیۆنی ژنانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەرکرا.


ئه‌نجومه‌نی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەو بڕیارەیان پەسەند کرد کە لەلایەن ئەمریکاوە سەبارەت بە "دەستبەجێ دەرکردنی ئێران" لە کۆمسیۆنی ژنانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ماوه‌ی ٢٠٢٢-٢٠٢٦ پێشکەشکرابوو.

لە کۆی ٥٤ ئەندامی ئه‌نجومه‌نی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ٢٩ ئەندام لە بەرژەوەندی بڕیارەکە دەنگیان دا و هەشت وڵات کە روسیا و چین لە نێویاندابوو لە دژی بڕیارەکە و ١٦ وڵاتیش دەنگیان نەدا.

تۆماس گرینفیڵد نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارەکە وەڵامێکە بۆ ئەو بانگەوازانەی کە لە ژنانی ئێران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە پێیان گه‌یشتوون.

لای خۆیەوە ئەمیر سەعید ئیراڤانی نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیارەکەی بە "هەنگاوێک لە دەرەوەی یاسا" ناوبرد و ئەمریکای بە "هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی نەتەوەیەکگرتووەکان تۆمەتبار کرد.

لەو بارەیەشەوە لویس چاربۆنۆوێ بەڕێوەبەری رێکخراوی چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، وتی، "دەرکردنی ئێران لە کۆمسیۆنی ژنانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، هەنگاوێکی پێشوازی لێکراوە بە ئاڕاستەی لێپرسینەوە لە حكومه‌تی ئێران لەسەر مێژووی دوورودرێژی لە جیاکاری و توندوتیژی دژبە ژنان و منداڵانی کچدا."

هـ.ئـ












گەلەری