PM:06:26:26/10/2022
3168 جار خوێندراوەتەوە
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی رۆژی پێنچشەممەی بۆ دانیشتنی تایبەت بە بەخشینی متمانە بە کابینەکەی محەمەد شیاع سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق دیاریکرد.
سبەی پێنجشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینەکە و پۆستە وزارییەکانی دیاریکراو لە لایەن محەمەد شیاع سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، بەرێوەدەچێت و کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر دووی پاش نیووەڕۆدا دەستپێدەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند
کاتژمێرێک لەمەوبەر سەرۆکایەتی پەرلەمان لە راگەیندراوێکی فەرمیدا داواکاریەکەی سەرۆک
وەزیرانی راسپێدراوی عێراقی لەبارەی دانیشتنی پەرلەمان بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەت
رەتکردەوە و تێیدا هاتبوو، داواکاری سەرۆک وەزیرانی راسپێدراو پێشێلکاری دەستووری تێدابووە.
دواتر محەمەد شیاع سەرۆک وەزیرانی
راسپێدراوی عێراق داوکارییەکی نوێی بە مەبەستی رێکخستنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ بەخشینی
متمانە بە کابینکەی، ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرد.