لە بابەتێکدا کە گۆڤاری "فۆکۆس"ی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بە هەنگاو بە هەنگاوی چاكبوونەوەی جەستە کراوە لەدوای وازهێنان لە جگەرەکێشان لە رۆژی یەکەمەوە تا ئەو کاتەی بەتەواوەتی چاك دەبێتەوە، کە هاندەرێکی باشە بۆ ئەوانەی جگەرەکێشن تا واز لەم خووە بهێنن، بەم جۆرەڵ
رۆژی یەکەم:
دوای ٢٠ خولەك لە کێشانی کۆتا جگەرە، لێدانی دڵ و فشاری خوێن دادەبەزێت، هەروەها ئاستی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لە خوێندا کەمدەبێتەوە، دوای ٢٤ کاتژمێر ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بەڕاددەیەکی گەورە کەمدەبێتەوە.
دوای چەند رۆژێك:
توانای تام و بۆن تێكدەچێت بەڵام دواتر دەگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی.
دوای سێ مانگ:
دوای دوو بۆ سێ مانگ سییەکان چاك دەبنەوە و کرداری هەناسەدان باشتر دەبێت بەتایبەت لەکاتی وەرزشکردندا.
دوای نۆ مانگ:
کۆکە و هەناسەتەنگی کەمدەبێتەوە، گیرفانە هەواییەکان کراوەتر دەبن و هەناسەدان باشتر دەبێت.
دوای پێنج ساڵ:
لەم ماوەیەدا ئەگەری تووشبوون بە سەکتەی مێشك بۆ نیو ئەوەندە کەمدەبێتەوە.
دوای ١٠ ساڵ:
دوای ١٠ ساڵ لە وازهێنان لە جگەرەکێشان مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی کوشندەی سییەکان، گورچیلە، پەنکریاس و دەم بۆ نیو ئەوەندە کەمدەبێتەوە.
دوای ١٥ ساڵ:
دوای ١٥ ساڵ جەستەت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو حاڵەتەی کە پێش کێشانی یەکەم جگەرە هەتبوو.