سەردێڕ:

بەریتانیا: ئیدانەی هێرشە بەردەوامەکانی ئێران دەکەین

PM:05:57:28/09/2022

1324 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵی گشتی بەڕیتانیا لە هەرێم رایگەیاند، ئیدانەی هێرشە بەردەوامەکانی ئێران دەکەن بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق.


دەیڤد هەنت کونسوڵی گشتی بەڕیتانیا لە هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، ئیدانەی هێرشە بەردەوامەکانی ئێران دەکەن بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق و دەشڵێت، "ئەوە پێشێلکردنی نابەجێی سەروەری عێراقە."

دەیڤد هەنت ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕیتانیا بەردەوامە لە پشتیوانیکردن لە سەروەری و ئاسایشی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە بەیانی ئەمڕۆوە ئێران بە درۆن چەندین جار هێرشی بۆ سەر ناوچەکانی زڕگوێز و کۆیە و پردێ و سیدەکان و چەندین ناوچەی دیکەی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و بەگوێرەی دواین زانیاری وەزارەتی تەندروستی نۆ کەس شەهید بوون و ٣٢ کەسیش برینداربوون.
No description available.













گەلەری