سەردێڕ:

وەزیری تەندروستی پورتوگال لەسەر گیانلەدەستدانی ژنێک دەستی لەکارەکەی کێشایەوە

AM:09:14:01/09/2022

3896 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستی پورتوگال دەستی لە کارکێشایەوە، ئەمەش لەدوای ئەوەی ژنێکی دووگیانی بە رەگەز هیندی تەمەن ٣٤ ساڵ لە وڵاتەکەیاندا لەو کاتەی توشی جەڵتەی دڵ دەبێت بەهۆی گواستنەوەی لە نەخۆشخانەیەکەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە بە پاساوی نەبوونی جێگە گیان لە دەستدەدات.


ئەوەشخراوەتەڕوو، مارتا تیمیدۆی وەزیری تەندروستی پورتوگال بەهۆی ئەو رەخنانەی لێی دەگیرا لە دوای ئەم رووداوە دەستی لە کارکێشاوەتەوە، لەوانەش نەبوونی ژمارەی پزیشکی پێویست لە نەخۆشخانەکان و تووشبوونی ژنە دووگیانەکان بە سستی تەندروستی بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتیمانی.

لەلای خۆشیەوە ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆک وەزیرانی پورتوگال لە تویتێکدا دەستخۆشی لە سەرجەم کارەکانی وەزیری تەندروستی کرد بە تایبەتی لە روبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵانی رابردوودا.

وتیشی، "بەڵێنی ئەنجامدانی چاکسازی دەدەن بە تایبەتی لە کەرتی تەندروستیدا."

بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە لە هەفتەی ٣١ی دووگیانیدا بووە و لەکاتی تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ براوەتە نەخۆشخانەی سانتا ماریا و ئەو نەخۆشخانەیەش یەکێکە لە گەورەترین سەنتەرە پزیشکییەکان لە پورتوگال.

ئاماژە بەوەشدراوە، نەخۆشخانەی سانتا ماریا ژنە دووگیانەکەی گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سان فرانسیسکۆ بەهۆی ئەوەی لە بەشی مناڵبوون لە نەخۆشخانەی سانتا ماریا جێگە نەبووە.

باس لەوەشکراوە، لە نەخۆشخانەی دووەم نەشتەرگەری لە دایکبوونیان بۆ ئەنجامداوە و لە دوای گیانلەدەستدانی ژنەکە منداڵە تازە لە دایکبووەکە براوەتە یەکەی چاودێریکردنی منداڵان.

دەستەی رادیۆی بەرتیانیاش رایگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر گیانلەدەستدانی ئەو ژنە دووگیانە.













گەلەری