سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کچێک بە دەست و قاچەکانی وێنە دەکێشێت

PM:06:04:18/08/2022

35588 جار خوێندراوەتەوە

کچە وێنەکێشێکی هۆڵەندی کە لەشاری رۆتەردامی ئەو وڵاتە نیشتەجێیە، توانایەکی سەیری هەیە و دەتوانێت لەهەمان کاتدا دەست و قاچەکانی بۆ کێشانی چەند وێنەیەکی جیاواز بەکاربهێنێت، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت وێنەکێشەکە لەهەمان کاتدا شەش وێنەی جیاواز دەکێشێت.


رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، راجاسینا کە هونەرمەندێکی شێوەکارە و لەشاری رۆتەردام دەژی، توانی سەرکەوتووانە لە رێگەی بەکارهێنانی دەست و قاچەکانییەوە شەش وێنەی جیاواز بکێشێت و دەرئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر بدات بەدەستەوە.

لەکۆتایی ڤیدیۆکەدا راجاسینا دەرئەنجامی کارەکەی نیشاندەدات کە وێنەی چەند کەسایەتییەکی دیار و بەناوبانگی کێشاوە و دیارترینیشیان بریتین لە ئەنجیلینا جولی و شاکیرا و هاری پۆتەر.

راجاسینا لەتەمەنی ١٦ ساڵییەوە دەستی بەکاری وێنەکێشان کردووە، ئەوەی لەئێستادا وێنەکێشەکەی بەناوبانگتر کردووە بریتییە لەو رێگا ناوازە و دەگمەنەی وێنەکێشەکە بۆ کێشانی وێنەکان بەکاری دەهێنێت.

وێنەکێشەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەندێ کات بۆ تەواوکردنی کارێکی هونەری کاتێکی زۆری دەوێت و دەگاتە نزیکەی چل کاتژمێر.













گەلەری