PM:06:47:23/07/2022
5800 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامی قه‌زای چوارتای سەر بە پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێک له سنوری گوندی نۆره‌باب لە شارباژێر، شوانێک گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە، شاهۆ عوسمان، قائیمقامی قه‌زای چوارتا راگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی، له گوندی نۆره‌بابی سه‌ر به ناحیه‌ی سیوه‌یلی قه‌زای چوارتا به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی ته‌قه‌مه‌نیه‌وه، مینێک بەشوانێکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و برینداربووه، به‌رله‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه گیانیلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتییه‌كە كه پیشەی شوانی بووە خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستانه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، له ئێستادا بە مەبەستی توێکاری ته‌رمی شوانه کە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی کراوە،
پاش رێكاره‌كانیش راده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
هاوکات، رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردوه‌ته‌وه، هاوڵاتییه
کە ناوی "ئه‌میر ساڵحه" و ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵه، خه‌ڵكی گوندی "بله‌كێی"
سه‌ر به‌شاری بانه‌یه، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مین كۆتایی به‌ژیانی هاتووه.