PM:09:39:03/07/2022
10100 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا ساتی داڕمانی بەفر و بەرد لە یەکێک لە شاخەکانی باکوری ئیتاڵیادا تۆمار کراوە و بەھۆیەوە چەندین شاخەوان کەوتوونەتە ژێر هەرەسی بەفر و دارمانی بەردەوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بەلایەنی کەمەوە شەش کەس لە شاخەوان و گەشتیار گیانیان لەدەستداوە.
دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بەفری چیای ئەڵب تواوەتەوە و هەرەسی هێناوە کە گەیشتووەتە ١٠ پلەی سەدی.
حکومەتی ناوچەی ترینتۆی ئیتاڵیا
رایگەیاند، هەوڵەکانی رزگارکردنی شاخەوانەکان بەردەوامە و پێشبینیدەکرێت ژمارەیەکی
زیاتر لە گەشتیاران و شاخەوانان برینداربووبن و گیانیان لەدەستدابێت.
هەرەسهێنانی بەفر و داڕمانی بەرد لە
چیای مارمۆلا روویداوە کە بەرزییەکەی زیاترە لە سێ هەزار و ٣٠٠ مەتر و دەکەوێتە
بەشی خۆرهەڵاتی شاخی ئەڵبەوە لە نێوان هەردوو ناوچەی ترینتۆ و فینیتۆ.