سەردێڕ:

شارەزایەکی ئابوری: لەکۆتایی ئەمساڵدا عێراق ١٨٠ ملیار دۆلار داهاتی نەوتی دەبێت

AM:11:18:23/06/2022

2576 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی بواری ئابوری رایگەیاند، بەهۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، پێشبینیدەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵدا عێراق داهاتی نەوتی بگاتە ١٨٠ ملیار دۆلار.


سەفوان قوسەی شارەزای بواری ئابوری بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، لە ئەگەری بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا و بەردەوامی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، لە کۆتایی ئەمساڵدا عێراق داهاتی نەوتی بۆ ١٨٠ ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، رێکخراوی ئۆپیک رێگەی بە عێراقداوە رێژەی هەناردەکردنی نەوتی بە تێکڕای ٧٢ هەزار بەرمیل بەرزبکاتەوە.

دەشڵێت، بەمەش عێراق بە رێژەی ١٥٠٪ بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی نەوتی بەرز دەکاتەوە و بەمەش مانگانە ٤٧ هەزار بەرمیلی زیادە نەوت بەرهەمدەهێنێت.

سەفوان قوسەی ئەوەشی خستەڕوو، جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا هۆکاربوو بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەک نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ١٢٠ دۆلار.

وتیشی، بەمەش عێراق ساڵانە بڕی یەک ملیار دۆلار داهاتی نەوتی زیاد دەکات، چونکە رۆژانە بە بڕی یەک دۆلار بۆ ماوەی یەک ساڵ بەرزدەبێتەوە.

سەفوان قوسەی شارەزای بواری ئابوری باسی لەوەشکرد، تێکڕای نرخی نەوت، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٩٠ دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند، ئەمەش واتای ئەوەیە ساڵی رابردوو بەتێکڕای ٩٠ دۆلار داهاتی نەوت زیادی کردووە، بەوەش لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوت بەرزبووەتەوە بۆ ١٢٠ دۆلار، لە کۆتایی ئەمساڵدا داهاتی نەوت لە عێراقدا بۆ ١٨٠ ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە.













گەلەری