سەردێڕ:

وادەی کۆتایهاتنی شەپۆلی خۆڵبارین ئاشکراکرا

PM:01:29:22/06/2022

27388 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کاریگەری خۆڵبارین کەم دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزنە ئاستی ئاسایی خۆیان بۆ ٤٦ پلە.


عامر جابری بەڕیوبەری میدیایی دەستەی کەشناسی عێراق بە ئاژانسی هەوڵی عێراقی رایگەیاندووە، پێنجشەممەی داهاتوو کاریگەرییەکانی خۆڵبارین کەمدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی لە پارێزگاکانی بەغدا و سەڵاحەدین و ئەنبار و کەرکوک و نەینەوا و هەولێر کردووە و ئاستی بینینی بۆ یەک کیلۆمەتر کەمکردووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی چوارشەممە ناوچەکانی ناوەڕاست و پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار و واست و بابل رووبەڕوی شەپۆلێکی تری خۆڵبارین بە ئاڕاستەی باشور دەبنەوە.

لەبارەی کۆتایهاتنی شيپۆلەکەشەوە، باسی لەوەکرد، شەپۆلەکە لە پێنجشەممەی داهاتوو کۆتایدێت و پلەکانی گەرما لە نێوان ٤٦ بۆ ٤٧ پلە جێگیر دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ خۆڵبارین دەبێت لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتیش لەناوچەکانی باشوری هەولێر و ئیدارەی گەرمیان لە ئێوارەدا خۆڵبارینەکە زیاتر دەبێت.














گەلەری