سەردێڕ:

هونەرمەندی کورد محەمەد ئەحمەد ئەربیلی کۆچی دوایی کرد

PM:12:45:20/06/2022

4056 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر محەمەد ئەحمەد ئەربیلی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


محەمەد ئەحمەد ئەربیلی نزیکەی چوار ساڵ بوو بەدەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

محەمەد ئەحمەد ئەربیلی لە ساڵی ١٩٣٣ لە گەڕەکی سەعدوناوەی شاری هەولێر لە دایکبووە، لە تەمەنی نۆ ساڵیدا لە قوتابخانەی ئەربیل ئولا دەستی بەخوێندن کردووە، بەڵام بە هۆی خراپی بارودۆخی داراییەوە لە خوێندن دابڕاوە و دەستی بەکارکردن كردووە، ساڵی ١٩٥٣ چووەتە ئەرکی سەربازی و دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی لە ساڵی ١٩٦٠ لە نەخۆشخانەی کۆماریی شاری ھەولێر بە شوفێر دامەزراوە.

بەرهەمەکانی ئەربیلی لەلایەن هونەرمەندەكانی دەرەوەی كوردستان، وەك ئیبراھیم تاتلیساس و مەیادە حەناوی و جۆرج وسوف و چەند هونەرمەندێکی ترەوە وتراونەتەوە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و شەش کوڕ و سێ کچی هەیە.


ئ.ل



 
 

 













گەلەری