یەکێتیی ئەوروپا داوای لە ئێران کرد بەزووترین کات دۆخی ئەو دوو کەشتییەی یۆنان کە لەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە روونبکاتەوە و چارەسەری بکات.
نوسینگەی جۆسێف بۆرێل نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری دەستبەسەراگرتنی ئەو دوو کەشتییە نەوتهەڵگرەی یۆنان له کەنداوی بەسڕەدا دەکەن.
لە راگەیەندراوەکەی جۆسێف
بۆرێلدا ئاماژە بەوەشکراوە، نیگەرانییەکانیان بە بەرپرسە ئێرانییەکان گهیاندووه
و داوایان لێکردوون دەستبەجێ دۆخەکە روونبکەنەوە و چارەسەری بکەن و گرژییەکان کەمبکەنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش
کراوە، یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە کەشتیی "پێگاسووس" کە ئاڵای یۆنانی پێوه
بووه و لەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی یۆنان
لە پەیوەندیدایە.
یۆنان مانگی رابردوو لەسەر
داواکاریی ئەمریکا لە دەریای ئیجە دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت کە ئاڵای ئێرانی ھەڵکردبوو،
و ١٩ کارمەندی روسی لەسەربوو، دواتریش ئەوە راگەیەندرا کە نەوتی کەشتییەکە لەلایەن
ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە.
لهبهرامبهردا ئێران لە
کەنداوی بەسرە دەستی بەسەر دوو کەشتی نەوتههڵگری یۆنانیدا بە ناوەکانی "پرودێت
واریهر" و "دێلتا پۆسایدن" گرت کە نزیکەی یەک ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار بەرمیل
نەوتییان ھەڵگرتبوو.
هاوکات، بەرپرسێکی ئەمنیی
ئێرانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە لە ئێستادا ١٧ کەشتی
دیکەی ھەڵگری ئاڵای یۆنان لە کەنداوی بەسرهن و ئاشرایكرد، ئەگەر یۆنان رێوشوێنی قەربووکردنەوە
سەبارەت بەو کەشتییەی کە ئاڵای ئێرانی ھەڵکردووە نەگرێتەبەر، ئەوا دهتوانن دەستبەسەر
کەشتییەکانی دیکەی وڵاتهكهدا بگرن.