سەردێڕ:

ئەم ئیدارەیەش لەبارەی راگرتنی دەوامەوە روونکردنەوە دەدات

PM:11:17:23/05/2022

26968 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، سبەینێ کاریگەرییەکانی خۆڵبارین روو لە کەمبوونەوە دەکات و بەهۆیەوە دەوامی فەرمی ئاسایی دەبێت.


ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، "بەپێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا شەپۆلەکانی خۆڵبارین تا سبەینێ روو لە کەمبوونەوە دەکات، لێرەوە رایدەگەیەنین بۆ سبەینێ سێشەممە ٢٤ی ئایار، لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێت."

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بەهۆی کاریگەرییەکانی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، پارێزگای هەڵەبجە دەوامی فەرمی سبەینێ سێشەممەی راگرت.

هـ.ئـ













گەلەری