سەردێڕ:

عێراق لەبارەی هاوڵاتییانی بێسەروشوێنی وڵاتەکەیەوە داوایەکی ئاراستەی ئۆکرانیا کرد

PM:02:55:28/04/2022

2680 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەفەرمی داوایان لەوەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا کردووە کە زانیاری تەواویان لەبارەی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەیان پێبدەن کە تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە و بێسەروشوێنن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئۆکرانیا ئاماژەی بە گرفتی هاوڵاتییە عێراقییە بێسەروشوێنەکان کردووە.

دەشڵێت، باڵوێزخانەی عێراق لە کیێڤ بەنیازە راپۆرتێک پێشکەشی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا بکات زانیاری لەبارەی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانی پێبدات کە تا ئێستا بێسەروشوێنن.

ئەوەشی خستەڕوو، باڵیۆزخانەی عێراق داوای لە زانکۆکانی ئۆکرانیا کردووە کە کەمێک چاوەڕێ بکەن لەبارەی پێدان و خەرجکردنی کرێی خوێندنی خوێندکارە عێراقییەکانەوە بەهۆی ئەو دۆخە سەختەی پێیدا تیپەڕدەبن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاند، باڵیۆزخانەکەیان بەردەوامە لە پەیوەندیی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری ئۆکرانی تا هاوکاریی و ئاسانکاریی پێشکەش بەو کەسانە بکەن کە داوایان لێکردوون.

ئەحمەد سەحاف ئەوەشی ئاشکراکرد، هاوڵاتییە عیراقییەکان بەسەر شارەکانی کیێڤ، لڤۆڤ، ڤینیسیا، خملینسکی، زاکارپاتیا، ئوچگۆرد، تێرنۆپڵ، هەندێکیشیان لە بالتاڤا دەژین.

ئەمە لەکاتێکدایە، موەی ٦٥ رۆژە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا هەڵگریساوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتییانی ئۆکرانیا و رەوەندی عێراقی و خوێندکارانی عێراق بەرە و ناوچەکانی خۆرئاوای ئەو وڵاتە و وڵاتانی بولگاریا و پۆڵەندا و لیتوانیا ئاوارەبوون.













گەلەری