AM:12:55:21/01/2022
484 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئیتاڵیا ڕۆما لە لیچی بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە کۆتا یاری قۆناغی 16 ی جامی ئیتاڵیا، یانەی ڕۆما لە یاریگای ئۆلمپیکۆ میوانداری یانەی لیچی کرد.
لە خولەکی 15 کالابرێسی گۆڵێکی بۆ لیچی کرد بەڵام لە خولەکەکانی 40 و 54 و 81 کۆمبۆلا و تامی ئەبراهام و شۆمۆرۆدۆڤ سێ گۆڵیان بۆ ڕۆما کرد و یاریەکەیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە لیچی بردەوە.
ڕۆما بەو بردنەوەیە سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا بەرامبەر ئینتەرمیلان یاریدەکات.
خ . ک