لازیۆ سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى ئیتاڵیا بەدەستهێنا

PM:11:38:18/01/2022

1516 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ئیتاڵیا، لازیۆ بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە ئۆدینێزى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا.

لە قۆناغى 16ى جامى ئیتاڵیا، یانەى لازیۆ لە یاریگاى ئۆڵیمپیکۆ لە ڕۆماى پایتەختدا، میواندارى یانەى ئۆدینێزى کرد.

لە کاتى یاسایى یارییەکەدا، هەردوولا چەندین هێرشیان ڕووبەڕووى تۆڕى گۆڵى یەکتر کردەوە، بەڵام لە تۆمارکردنى گۆڵدا سەرکەوتوونەبوون و دواتر پەنا بۆ دوو تایمى زیادکراو برا.

لازیۆى خاوەن یاریگا و هاندەر لە خولەکى 106دا گۆڵێکى لە ڕێگەى جیرۆ ئیمۆبیلییەوە تۆمارکرد و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامەکە بەدەستهێنا.

لازیۆ لە قۆناغى چارەکى کۆتاییدا ڕووبەڕووى یانەى میلان دەبێتەوە و یارییەکەش لە نۆى مانگى داهاتوو بەڕێوەدەچێت، کە میلانیش بەسەر پشتى یانەى جەنەوادا پەڕییەوە قۆناغەکە، دواى ئەوەى بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى لێ بردەوە.

گ . ف

Image