PM:12:22:18/01/2022
340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەفریقا کامیرۆن و کاپ ڤێردی یەکسانبوون و بۆرکینا فاسۆش گەیشتە
قۆناغی 16 .
لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا و لە کۆمەڵەی یەکەمدا،
هەڵبژاردەی کامیرۆن بەرامبەر هەڵبژاردەی کاپ ڤێردی یاریکرد.
لە خولەکی 39 ڤێنسیت ئەبوبەکر گۆڵێکی بۆ کایمرۆن کرد بەڵام لە خولەکی 53دا
گاری ڕۆدریگێز گۆڵی یەکسانی بۆ کاپ ڤێردی کردەوە و یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک
بۆ هەردوو هەڵبژاردە کۆتاییهات.
لە هەمان کۆمەڵە، هەڵبژاردەی بۆرکینا فاسۆ رووبەڕووی ئەسیوپیا بوەوە و
یاریەکەشیان بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
بەم ئەنجامانە، کامیرۆن بە پیشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەی یەکەم سەرکەوتنی بۆ
قۆناغی 16ی جامەکە بەدەستهێنا و بۆرکینا فاسۆش بە پلەی دووەم گەیشتە هەمان قۆناغ.
خ . ک