PM:04:01:17/01/2022
272 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى ئوسترالیاى کراوە، ئاشلى بارى و باربۆرا کریچیکۆڤا سەرکەوتنیان بۆ
قۆناغى دووەمى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.
لە قۆناغى یەکەمى جامى ئوسترالیاى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى و لەسەر ئاستى
کچان، ئاشلى بارى ئوسترالى و لیسیا چرینکۆى ئۆکرانى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
ئاشلى بارى بە ئاسانى و بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى
کۆتایى پێهێنا و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى دووەم بەدەستهێنا، ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش
بە سفر و شەش بە یەک گێم بوون.
لە یارییەکى ترى هەمان قۆناغدا، باربۆرا کریچیکۆڤى چیکیش خۆى گەیاندە
قۆناغى دووەم، دواى ئەوەى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە ئەندریا پیتکۆڤیچى
ئەڵمانى بردەوە.
گ . ف