بارکۆلا لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتە ڕێککەوتن

PM:09:25:25/08/2026

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بارکۆلا لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتە ڕێککەوتن و فشارەکان لەسەر پاریسان جێرمان زیاتر دەکات.

برادلی بارکۆلای هێرشبەری تەمەن 23 ساڵی پاریس سان جێرمان دوای ڕەتکردنەوەی ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2028 لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتە ڕێککەوتنی سەرەتایی.

ئەم هەڵوێستەی بارکۆلا وایکرد لویس ئێنریکی ڕاهێنەر لە لیست و تەواوی یارییەکانی ئەمدوایەی یانەکە دووری بخاتەوە بەو پێیەی تەرکیزی لەسەر یانەیەکی ترە.

لەگەڵ چوونی فێران تورێس و میکا گۆدتس بۆ یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا بارکۆلا گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر کارگێڕیی یانە پاریسییەکە تا ڕێگەی پێبدەن ڕووبکاتە مێرسیساید.

پاریسان جێرمان کە پێشتر داوای 160ملیۆن یۆرۆی دەکرد ئێستا ئامادەیە بە کەمتر لە 140 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەستێرەکەی بێت، ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر ئۆفەری 115 ملیۆن یۆرۆیی لیڤەرپوولی ڕەتکردووەتەوە و چاوەڕێی پێشنیاری کۆتایییە لە ڕێدزەوە تا یاریزانەکەی پێبفرۆشێت.