PM:09:06:25/08/2026
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
باڵدی بڕیاری کۆتایی لەسەر جێهێشتنی بەرشەلۆنە
دەدات و مانچستەر یونایتد دەیەوێت بە خواستن بیگوازێتەوە.
ئەلێخاندرۆ باڵدی بەرگریکاری تەمەن 23 ساڵی بەرشەلۆنە دوای
دوورخرانەوەی لە لیستی یاریی بەرامبەر ئێلچی لەلایەن هانسی فلێکەوە و
بەشداریپێکردنی چاڤی ئێسپارت بە فەرمی بڕیاری کۆتاییی دا لەم هاوینەدا یانە
کەتەلۆنییەکە جێبهێڵێت.
سەرەڕای
ئەوەی باڵدی داوای مانەوەی دەکرد بەڵام هاتنی جواو کانسێلۆ و کەمبوونەوەی چانسەکانی
یاریکردنی بارودۆخەکەی بە تەواوی گۆڕی؛ لە ئێستاشدا لە دواهەمین هەفتەی بازاڕی
گواستنەوەکاندا مان یونایتد بە باشترین بژاردە دەبینرێت تاوەکو بیگوازێتەوە بەڵام
یانە ئینگلیزییەکە لەبری کڕینی یەکجارەکی داوای گواستنەوەی خواستن دەکات.
لە هەمان
کاتدا خۆرخی مێندێسی بریکاری کارەکانی و دێکۆ هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە تاوەکو لە
ڕۆژانی ماوەی بازاڕەکەدا چارەنووسی باڵدی بەرگریکار یەکلا بکەنەوە.