PM:08:26:25/08/2026
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی زۆرترین پارەی لەنێو یانەکانی پریمەرلیگ خەرج کردووە و تۆتنهام و ئارسناڵیش پلەی دووەم و سێیەمن.
یانەکانی ئینگلتەرا لەم هاوینەدا کێبڕکێیەکی توندیان کردووە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکانیان بەڵام یانەی چێڵسی وەک گەورەترین خەرجکەر لە بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینی 2026 دەرکەوتووە.
بەپێی ئامارەکانی ڕۆژنامەی سکای سبۆرت یانەی چێڵسی بڕی 331ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە کە گرانترینیان مۆڕگان ڕۆجەرز بوو لە یانەی ئەستۆن ڤێلاوە بە بەهای 107 ملیۆن پاوەند.
لە پلەی دووەمدا یانەی تۆتنهام هۆتسپێر دێت بە خەرجکردنی 322 ملیۆن پاوەند و دوای ئەویش یانەی ئارسناڵ بە 198 ملیۆن پاوەند.
لە پلەی چوارەمیش نیوکاسڵ دێت بە خەرجکردنی 174 ملیۆن پاوەند و یانەکانی ئەستۆن ڤێلا و ئیبسویچ تاون و مان سیتی و کۆنڤێنتری سیتی و برایتۆن و لیڤەرپوڵ پلەکانی پێنجەم تاوەکوو 10 یەم دێن.