ریاڵ مەدرید دیۆماندیان ناساند

PM:08:11:25/08/2026

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید دیۆماندی وەک کۆتا یاریزانی ئەم مێرکاتۆیە بە راگەیاندنەکان ناساندوو و درێسی ژمارە 25ی پێبەخشرا.

یانەی ڕیال مەدرید بە فەرمی یان دیۆماندێی هێرشبەری تەمەن 19 ساڵی وەک دوایین گرێبەستی هاوینەی خۆی ناساند کاتێک فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە و خۆسێ مارتینێز پیریی سەرۆکی فەخری لە ژووری دەستەی کارگێڕی پێشوازییان لێکرد.

دیۆماندێ گرێبەستێکی حەوت وەرزیی تا حوزەیرانی 2033واژۆ کرد و کاتژمێرێک و ماکێتی یاریگە و درێسی ژمارە 25 پێبەخشرا.

ئەم گواستنەوەیە لە یانەی لایپزیگەوە بە بەهای 125 ملیۆن یۆرۆ ئەنجام درا کە بە پاداشتەکانەوە دەگاتە 140 ملیۆن یۆرۆ و دەبێتە گرانترین گرێبەست لە مێژووی یانەی شاهانەدا.

لەلایەکیترەوە یاریزانەکە وتی لە ئێستادا هەموو جیهان خەون بە یاریکردن بۆ ڕیاڵ مەدرید دەبینن، منیش هەموو توانام بەم تیپە دەدەم.

دیۆماندی جەختی لەوەشکردەوە مەشقکردن لەژێر باشترین ڕاهێنەری جیهاندا، هەروەها ژوورێکی جلگۆڕین لەگەڵ باشترین یاریزانەکانی جیهاندا هاوبەش بکەیت، شتێکی سەرسوڕهێنەرە.