دی یۆنگ کەی دەگەرێتەوە؟

PM:08:01:25/08/2026

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فرێنکی دی یۆنگ دەست بە ڕاهێنانی سەر چیمەن دەکاتەوە بەڵام ئازاری ئەژنۆی بەردەوامە.

فرێنکی دی یۆنگی ناوەڕاستکاری هۆڵەندیی یانەی بەرشەلۆنە لە هەنگاوێکی نوێی بەرنامەی چاکسازییەکەیدا گەڕایەوە سەر چیمەنی ڕاهێنانەکان تاوەکو هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی پێکانی ئەژنۆی ڕاستی بکات.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی سپۆرت سەرەڕای ئەم پێشکەوتنە ئەرێنییە بەڵام دی یۆنگ لە کاتی وەستان دوای ڕاکردن هێشتا هەست بە ئازار دەکات کە ئەوەش دەیسەلمێنێت گەڕانەوەی بۆ یاریگەکان نزیک نییە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانەی بەرشەلۆنە کە لە مانگی تەممووزدا بە فەرمی بچرانی بەستەری ناوەڕاستی ئەژنۆی یاریزانەکەی ڕاگەیاندبوو بەهۆی ئەزموونی دەستپێکی وەرزی ڕابردوو هیچ ئارەزوویەکیان بۆ پەلەکردن لە گەڕانەوەی دی یۆنگ نییە دەیانەوێت درنگتر بگەرێتەوە بەڵام بە جەستەی کێشەی نەبێت.

لەلایەکیترەوە یەکێکیتر لە هۆکارەکان کە وادەکات بلەوگرانا لە گەرانەوەی دی یۆنگ پەلە نەکەن گواستنەوەی رۆدرییە کە لە پێگەی فرێنکی یاریی دەکات.