ریاڵ مەدرید دەستبەرداری کاماڤینگا دەبێت

PM:07:30:25/08/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید دەستبەرداری کاماڤینگا نابن بۆ چێڵسی بەڵام ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوییان پێبگات ئامادەن دەستبەرداری چوامینی ببن.

پاش ئەوەی ئەگەر هەیە ئینزۆ ڕووبکاتە مان سیتی هەربۆیە بەرپرسانی چێڵسی بەدوای شوێنگرەوەی ئەو یاریزانەدا دەگەرێن.

ڕامۆن ئەلڤارێز دی مۆنی ڕۆژنامەنووسی دیاری ئیسپانی ئاماژەی بەوە دا کە ناو هێنانی ئێدواردۆ کاماڤینگا بۆ پەیوەندیکردن بە چێڵسی دوورە لە ڕاستییەوە چونکە یاریزانە فەرەنسییەکە تەواو بڕوای بە داهاتووی خۆی لە ڕیال مەدرید هەیە.

لەلایەکیترەوە مۆرینیۆی ڕاهێنەریش وەک بەشێکی گرنگی هێڵی ناوەڕاست سەەیری دەکات، ئەمەش وای کردووە پاڵپشتی بەردەوامی هەبێت لە تیپەکەدا.

دی مۆن ڕوونیشی کردەوە کە ئەگەر چێڵسی بەڕاستی بیەوێت ناوەڕاستکارێک لە یانەی شاهانە بگوازێتەوە ئەوا ئۆرێلیێن چوامێنی ئامانجێکی دروستترەچونکە لەناو کارگێڕیی مەدریددا بە دەستلێنەدراو هەژمار ناکرێت و ئۆفەرە گەورەکان بۆ فرۆشتنی تاوتوێ دەکرێن.