PM:06:55:25/08/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید بڕیاریانداوە پاڵپشتی ڤینیسیۆس بکەن بۆئەو لەو کێشە بەردەوامانەی لەگەڵ یاریزان و هاندەری تیپی بەرامبەر هەیەتی رزگاری ببێت.
رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردەوە کە یانەی ڕیال مەدرید ستراتیژییەکی نوێی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مشتومڕانە داناوە کە لە دەوری فاوڵە بەردەوامەکان و کاردانەوەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر دروست دەبن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە یانەکە هەوڵی گۆڕینی کەسایەتیی یاریزانەکە نادات بەڵکو پلانی بەرگرییەکی دوو ئاڕاستەی گرتووەتە بەر تاوەکو لە لایەک لە ڕاگەیاندنەکان بە ئاشکرا پاڵپشتیی بکات و لە لایەکی ترەوە داوای لێبکات کۆنترۆڵی هەستەکانی بکات.
مۆرینیۆی ڕاهێنەر لە یاریی بەرامبەر ئیسپانیۆلدا بە توندی بەرگری لە فاوڵە قورسەکانی سەر ڤینیسیۆس کرد کاتێک کەناڵی فەرمیی یانەکەش شێوازی مامەڵەی ناوبژیوانانی لەگەڵ ڤینیسیۆس و لامین یامال بەراورد کرد.
لە هەمان کاتدا مۆرینیۆ و خۆرخێ ڤاڵدانۆ جەخت دەکەنەوە کە نابێت ڤینیسیۆس بچێتە ناو شەڕە لاوەکییەکان، چونکە ڕکابەرەکانی دەیانەوێت لە تەواوی و خولەکەکاندا سەرنجی لەسەر تۆپی پێ دوور بخەنەوە و یانەکە دەیەوێت وەڵامی تەکنیکیی یاریزانەکە لە ناو یاریگادا بێتە وەڵامی سەرەکی.