PM:06:26:25/08/2026
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆرینیۆ رایگەیاند چوامینی بەتەوای ئامادەنییە بۆ یارییکردن و داوایشی لە هاندەرانی یانەکەی کرد بەردەوام پاڵپشتی یاریزانەکانیان بکەن.
مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لە لێدوانێکدا پێش یاریی ریاڵ سۆسیداد تیشکی خستە سەر دواین زانیارییەکانی پێکهاتەی یانەکەی و ڕایگەیاند کە ئۆرێلیێن چوامێنی بەهۆی ماندوێتیی مۆندیال و پشوو نەدانی تووشی کێشەی ماسولکەیی بووە و ناتوانێت لە دەستپێکی وەرزی نوێدا بە ئامادەییی تەواوەوە یاری بکات.
مۆرینیۆ جەختی لەسەر پێگەی فێدێریکۆ ڤاڵڤێردی کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە ناوەڕاستکارێکی ڕاستەقینەیە نەک بەرگریکاری لای ڕاست.
هەروەها لەبارەی هێڵی پێشەوە ئاماژەی بە توانای یاریکردنی هاوبەشی کارلۆس ئێسپی و کیلیان مباپێ کرد کە دەتوانن تێکەڵەیەکی باش بۆ شکاندنی بەرگریی قووڵی تیپەکان دروست بکەن.
ڕاهێنەرە پرتوگالییەکە دەربارەی گەڕانەوەشی بۆ یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ داوای کرد هاندەران بە گەرمی پێشوازی لە یاریزانانی تیپەکە بکەن و تەواوی هەست و سۆزی خۆیانیان پێ ببەخشن تاوەکو لە تەواوی یارییەکاندا ئەنجامی باش بەدەستبهێنن.