موسیالا لە یەکەم یاریی خولی ئەڵمانیا بێبەش دەبێت

PM:05:29:25/08/2026

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

موسیالا لە یەکەم یاریی خولی ئەڵمانیا بێبەش دەبێت بەهۆی ئەو نەخۆشیەی کە تووشیبووە.

جەمال موسیالای ئەستێرەی ئەڵمانی لە 15ی ئەم مانگە لە یاریی دۆستانەی یانەکەی بەرامبەر لایپزیگ کەوت بە زەویدا و لە هۆش خۆی چوو، دوای سێ رۆژ لە یارییەکەیان بەرامبەر هایدنهایم تووشی هەمان حاڵەت بووەوە، ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی پزیشکەکانی بایرن میونشن هەنگاوی پێویست بگرنە بەر لەپێناو چارەسەر کردنی و رێگایان نەدا بەشداری جامی سوپەری ئەڵمانیا بکات.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی بێڵد رایگەیاند نەخۆشیەکەی موسیالا پەیوەندی بە دەمارەوە هەیە و پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەرە هەرچەندە ئەو جۆرە نەخۆشیە کاتیە و بە خێرایی چارەسەر دەبێت.

بێڵد دەڵێت، بەرپرسانی بایرن میونشن لەپێناو پارێزگاری کردن و پاراستنی ژیانی موسیالا بڕیاریانداوە ئەو یاریزانە لە یەکەم یاریی یانەکەیان بەرامبەر شتوتگارت لە خولی ئەڵمانیا دووربخەنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پزیشکەکان دڵنیاییانداوە لەوەی ئەستێرە ئەڵمانیەکەدەتوانێت بەردەوام بێت لە یارییکردن و هیچ کێشەیەکی نابێت بەڵام ئەم چارەسەرەی ئێستای پێویستی بە 10 رۆژ هەیە و ماوەی هەفتەیەکە لە ژێر چاودێریدایە.

دوپاتیشیکردووەتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە موسیالا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەگەڕێتەوە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتووشدا دەتوانێت یاریی بکات.
خ . ک