PM:05:01:25/08/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید میوانداری سۆسیداد دەکات و لە جامی کاراباو تۆتنهام یاریی هەیە.
سبەینێ لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ریاڵ سۆسیداد دەکات.
ئەمە یەکەم یاریی یانەی شاهانەیە لە یاریگای خۆیدا و یەکەمجاریشە هەریەکە لە خوسێ مۆرینیۆی راهێنەر و یاریزانە نوێیەکان کە پەیوەندیان بەو یانەیەوە کردووە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆدا بە هاندەران شادبن.
ریاڵ مەدرید کە لە یاریی رابردوودا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئیسپانیۆلی بردەوە، دەیەوێت لەم یارییەدا بردنەوە بەدەستبهێنێت و بچێتە پیشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا.
لە بەرامبەردا، ریاڵ سۆسیداد یەک یاریی ئەنجامداوە و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر تووشی شکستبووە، ئامانجی ئەوەیە لەم یارییەدا بە بردنەوە لە ریاڵ مەدرید یەکەم سێ خاڵ بەدەستبهێنێت.
هەر سبەینێ بەڵام لە قۆناغی دووەمی جامی کاراباو، یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری چارلتۆن ئەتلەتیک دەکات، نیوکاسڵ و ئیڤەرتۆن بەرامبەر وێست برۆمیچ و پرێستۆن یارییدەکەن.
خ . ک