یانەی کالیاری هەوڵی گواستنەوەی مونتەزەر ماجید دەدات

PM:04:46:25/08/2026

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی کالیاری هەوڵی گواستنەوەی مونتەزەر ماجید دەدات و ئامادەیە چوار ملیۆن یۆرۆ لەپێناویدا خەرجبکات.

مونتەزەر ماجیدی ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق کە ئێستا یاریی بۆ یانەی هاماربی سویدی دەکات لەلایەن چەندین یانەوە گرنگی پێدەدرێت و بەردەوام لەژێر چاودێریدایە بەهۆی ئاستەبەرزەکەیەوە.

رۆژنامەکانی سوید ئاشکرایانکردووە، یانەی کالیاری ئیتاڵی دەیەوێت مونتەزەر ماجید بگوازێتەور ریزەکانی یانەکەی و ئۆفەرێکی بە بڕی چوار ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەی هاماربی کردووە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، یانە سویدیەکە داوای بڕە پارەیەکی زیاتر دەکات کە کەمتر نەبێت لە شەش ملیۆن یۆرۆ بەرامبەر فرۆشتنی ئەستێرە عێراقییەکە و لە ئێستاشدا گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بەردەوامی هەیە.

باسیان لەوەش کردووە، مونتەزەر ماجیدی 21 ساڵ بە خۆشحاڵیەوە ئامادەیە ئەزمونێکی نوێ لە خولی ئیتاڵیا تاقیبکاتەوە بەڵام ئامادەنییە فشارەکان لەسەر یانەکەی زیادبکات تا دەستبەرداری ببن.

ئەستێرە عێراقییەکە تا ئێستا بەشداری لە 98 یاریی یانەکەی کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، 22 گۆڵی تۆمارکردووە و 18 ئەسیستی هەیە، گرێبەستەکشی لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت.
خ . ک