یۆڤانتۆس دەیەوێت ئاڵوگۆرۆ سۆرلۆس بە نیکۆ گۆنزالێس بکات

PM:04:12:25/08/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس پێداگرە لەسەر گواستنەوەی سۆرلۆس و ئامادەیە بەرامبەر نیکۆ گۆنزالێس ئاڵوگۆڕی پێبکات.

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە هەوڵەکانی بەردەوامە بەمەبەستی بەهێزکردنی هێڵی هێرشىردنی پێکهاتەکەی بۆ ئەم وەرزە دوای رۆیشتنی هەریەکە لە دوسان ڤلاهۆڤیچ و لویس ئۆپێندا.

تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئامانجی خانمە پیرەکە ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ ئەلیکساندەر سۆرلۆسی هێرشبەری نەرویجی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

تۆڕەکە نوسیویەتی، گفتوگۆکان لە نێوان هەردوو یانە بەردەوامییان هەیە و لە ئێستادا پێشنیارێک هەیە کە بەرامبەر دەستبەردار بوون لە سۆرلۆس ،یۆڤانتۆس ئامادەیە نیکۆ گۆنزالێش بە ئەتلەتیکۆ مەدرید بدات لە کاتێکدا وەرزی رابردوو نیکۆ گۆنزالێش بە خواستن یاریی بۆ ئەتلەتیکۆ کردووە.

دەشڵێت، ئەگەر ئەم ئاڵوگۆڕە روبدات ئەوا یۆڤانتۆس رووبەرووی کێشەی دارایی نابێتەوە چونکە هیچ بڕە پارەیەک لە گواستنەوەی سۆرلۆس خەرج ناکات و تەنها گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕ دەبێت.
خ . ک