PM:03:21:25/08/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید لەپێناو ڤیتینیا ئۆفەرێکی 150
ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی پاریس کردووە.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان
بڵاویانکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە هەوڵەکانی بەردەوامە بەمەبەستی
گواستنەوەی یاریزانێک بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست دوای بێهیوا بوون لە رۆدری.
پێگەی فیچاجێس ئاشکرایکرد، یانەی شاهانە
جارێکیتر ڤیتینیای ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی کردووەتە
ئامانج کە گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکات.
پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە، ریاڵ مەدرید
ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەشی پاریس سان جێرمان کردووە کە بڕەکەی 150 ملیۆن یۆرۆیە
بەرامبەر فرۆشتنی ڤیتینیا پێیان لە مێرکاتۆی هاوینەی ئێستادا.
نوسیویەتی، بەرپرسانی پاریس بە هەموو
شێوەیەک فرۆشتنی ئەستێرە پۆرتوگالیەکە رەتدەکەنەوە و گرێبەستی ئەو یاریزانەشیان تا
هاوینی ساڵی 2029 نوێکردووەتەوە لە ترسی هەوڵی یانەکانیتر.
لە کۆتاییدا دوپاتیکردووەتەوە، فلۆرینتینۆ
پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید زۆر سەرسامە بە ڤیتینیا و دڵنیایە لەوەی کە
کێشەکانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی چارەسەر دەکات بەڵام دەشزانێت کە گواستنەوەی زۆر
قورسە.
خ . ک